کرۆکۆدیل دووایین پیلان!
ئەم نووسینە لە چوارچێوەی درووشمی "پێش گرتن باشترە لە دەرمان" نووسراوە . باس کردن لە مادە بێهۆش کەرەکان زۆر جار بە داخەوە دەبێتە رێکلامێک بۆ ئەو مادانەو زۆر جار نووسەر دەبێتە ئامرازێک بۆ پەرەدانی کە جار هەیە خۆیچی ئاگادار نیە بۆیە ئەوە وەک خالێکی زۆر گرنگ ئەبی هەموو جار لەبەر چاو بگیرێت. نووسین لەسەر شوێندانەری و وێرانکاریەکانی دیاردەی ئیعتیاد و مادە سرکەرەکان لەم رۆژە هەستیار و میژوویانەدا ئەرکێکی قۆرس لە سەر شانی هەموو قەلەم بەدەست و رۆشنبیرێکی نیشتمان پەروەرە کە خەمی بەسەرهاتی گەلەکەی دەبێتە بیرێک و لە هزر و قەلەمیدا خۆ دەبینێتەوە.
ماوەی چەند سالێکە بە داخەوە ئێعتیاد و مادەسرکەرەکان لە ئێران بەرەو ئاراستەیێکی تر دەروات و پێی ناوەتە قۆناغێکی زۆر مەترسیدارەوە .لە چەند سالی رابردوودا هۆشیار بوونی خەلک بە نیسبەت شوێندانەری نگەتیڤ و قیزەونی بە کارهێنەرانی مادە بیهۆشکەرە سۆنەتیەکان (تریاک.حشیش،...) کە نەوعێک بێزار بوونی خەلکی لەو مادانە و بەکارهێنەرانی درووست کردبوو
ادامه مطلب




